هێڵی ئاسنی نێوان عێراق و ئێران دەكرێتەوە

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 349‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسنی ئێران رایدەگەیەنێت "بەمزووانە پڕۆژەی كردنەوەی هێڵی ئاسنی نێوان هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە".

سەعید رسوڵی بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسنی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیسنای ئێرانی رایدەگەیەنێت "بڕیارە دوو هێڵی ئاسن لە دوو خاڵی سنووری شەلەمچە و خەسرەوەی ئێران بۆ عێراق بكرێتەوە".

وتیشی: "پڕۆژەی كردنەوەی هێڵی یەكەم لەنێوان شەلەمچە و بەسڕە لەباشووری عێراق بەمنزیكانە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و 17 كیلۆمەتری لەناو خاكی ئێران و 35 كیلۆمەتری لە عێراقدا دەبێت".

بەوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، ئێمە دەتوانین بە ئاسانی و رۆژانە زیارەتكارە ئێرانییەكان بگوازینەوە بۆ عێراق و بە پێچەوانەشەوە  زیارەتكاری عێراقی بگوازینەوە بۆ ئێران.




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure