ئەمڕۆ ریزبەندی کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستانی یەکلایی دەکرێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 197‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

ئەمڕۆ حیزبە بەشداربووەکانی هاوپەیمانی کوردستان بۆ یەکلاییکردنەوەی ریزبەندی کاندیدەکانیان کۆدەبنەوە و بەپێی یاسای هەڵبژاردنی عێراقیش دەبێت رێژەی ۲٥٪ بۆ ژنان بێت.

بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەشاری سلێمانی، حیزبە بەشدارەکانی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆدەبنەوە و مەبەستیش لەو کۆبوونەوەیە دیاریکردنی ریزبەندی دانانی ناوی کاندیدەکانە بەپێی پێگەی حیزبەکان، هەروەها دەبێت رێژەی ۲٥٪ بۆ ژنان بێت، واتە لە ٤ کاندید یەکێکیان ژن بێت.

هاوپەیمانی کوردستانی زیاتر لە ۲٠ حیزبی کوردی و عەرەبی و تورکمانی لەخۆدەگرێت، سەرۆکی قەوارەکەش عەبدولڕەحمان مستەفا، پارێزگاری پێشووتری کەرکوکە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure