مۆفەق روبێعی: پیلانێكی ئیسرائیلی - ئەمریکی دژی عێراق بەڕێوەیە

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 247‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بەلێدوانێكی جیاواز ئەمجارە گۆڕەپانی سیاسی عێراقی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە و دەڵێت: "پیلانێكی سەهیۆنی – ئەمریكی دژی وڵات بەڕێوەیە".


مۆفەق روبێعی لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبی، رایگەیاندووە "پیلانی داگیركردنی عێراق كە پیلانێكی (مەسیحی – ئیسرائیلی – ئەمریكی) بەڕێوەیە و لەئەمریكاوە سەرپەرشتیدەكرێت، بەمدواییەش ئەوەمان ئاشكرا كردووە".

بەوتەی راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، پیلانەكە هەریەك لە ئیسرائیل و ئەمریكا بەڕێوەی دەبەن و مەسیحییەكان تێیدا دەستی باڵایان هەیە.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure