پێشانگەیەكی كاریكاتێری تایبەت بە سمێڵ بابڕەكان كرایەوە

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 214‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

هونەرمەندێك پێشانگەیەكی كاریكاتێری لەسەر سمێڵ بابڕەكان كردووەتەوە و دەڵێت:  "سمێڵ بابڕەكان كایەكانی ژیانیان شێواندووە و لە هەر شوێنێك بن تێكی دەشكێنن".

پاشنیوەڕۆی 20ی تشرینی یەكەم لەهۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سوورەكە لەلایەن ناوەندی هونەری 7 رەنگەوە پێشانگەیەكی كاریكاتێری بەناوی سمێڵ بابڕەكان بۆ هونەرمەند بەكر عەبدولڕەحمان كرایەوە و چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

بەكر عەبدولڕەحمان لە لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ رایگەیاند: سمێڵ بابڕەكان ئەو كەسانەن كە بەدرێژایی میژوو هەمیشە كەلاكی رابوردوویان بەكۆڵەوەیە و ناینێژن و ئێستای پێ دەكوژن، سمێڵ وێنەی هێز و پیاوەتی و دەسەڵاتی كردووە و كاریان سڕینەوەی بەرامبەرە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure