بەڕێوەبەرێتی خۆسەر: لەماوەی سێ رۆژی ئاگربەستدا 41 شەڕڤان بوونەتە قوربانی

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 108‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمشەو 20ی تشرینی یەکەمی 2019 بەڕێوەبەرێتی خۆسەری خۆرئاوای کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ماوەی سێ رۆژی ئاگربەستدا 25 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و 16 شەڕڤانیش بریندار بوون و ئاماژە بەوەشکراوە کە سەرسوڕمانن لەبارەی لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا کە دەڵێت ئاگربەست سەرکەوتوو بووە.

داواکراوە: کە لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو بکرێت کە تورکیا دژی کورد بەکاریهێناوە.

ئاماژە بەوەشکراوە: چەکدارانی سەر بە تورکیا لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا خەڵکی سڤیلیان گولـلەباران کردووە و بۆردومانیش بەردەوام بووە کە بەهۆیەوە دەیان تەرم کەوتوونەتە ژێر پاشماوەی خانووەکانیان.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure