سبەی حکومەتی لوبنان بۆ وەڵامی خۆپیشاندەران کۆدەبێتەوە

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 75‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ 20ی تشرینی یەکەمی 2019 بەرپرسانی لوبنان رایانگەیاندا کە سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان لەگەڵ هاوبەشەکانی لە حکومەت رێککەوتووە لەسەر چەند بڕیارێکی چاکسازی و سبەی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و پەسەندی دەکات.

باسیان لەوەشکردووە: کە بڕیارەکان بۆ دامرکاندنەوەی توڕەیی شەقامە و ئامانج لێی کەمکردنەوەی قەیرانە ئابورییەکەیە کە گەلی لوبنانی خستووەتە سەر شەقام.

ئاماژەیان بەوەشکردووە: بڕیارەکان کەمکردنەوەی مووچەی سەرۆکایەتی و سەرۆک وەزیران و پەرلەمانتارانی ئێستا و پێشووە بە رێژەی 50 لەسەد.

سەرچاوەکان باس لەوەشدەکەن کە سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبوونەوەیەکی بچوکی ئەنجومەنەکەی رێکخستووە ئەمڕۆ وەک رێخۆشکەرێک بۆ کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران کە سبەی ئەنجامدەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش حەریری چەندین کۆبونەوەی ئەنجامداوە.

میدیاکانی لوبنان باس لەوەش دەکەن: هێزە سیاسییە لوبنانییەکانی بەشدار لە حکومەتدا رازی بوون بەو پاکێجەی حەریری بۆ کپکردنەوەی توڕەیی شەقام.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure