لەبەر مەترسی ئەنجامدانی خۆپیشاندان شاندێک سەردانی کەرکوک دەکات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 154‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، یوسف موڕاد

وەفدێکی حکومەتی عێراق کەپێکهاتبوون لەپەرلەمانتارانی نەتەوەکانی کەرکوک و وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشەی هاووڵاتیانی شارەکە سەردانی کەرکوکیان کرد و لەگەڵ پارێزگاری کاتیی کەرکوک و هاووڵاتیانی شارەکە کۆبوونەوە.


دواتر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەحمەد ریاز، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق نوێنەری عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند: بەفەرمانی سەرۆک وەزیران هاتووین و دەمانەوێ بەدواداچوون بۆ کێشەی هاووڵاتیان بکەین و وتیشی داواکاری هاووڵاتیان دەکەین بەنووسراو و دەیگەیەنین بە سەرۆک وەزیران. 

بێستون عادل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دواڕۆژی راگەیاند: کێشە و گرفتی ئەو ناوچانەی کەرکوکمان گەیاندووەتە سەرۆک وەزیران کە کێشەی خزمەتگوزارییان هەیە و بەبیانوی زیادەڕەوی پشتگوێخراون.

وتیشی: "بە سەرۆک وەزیرانمان وتووە ئەگەر جیاوازی لەنێوان گەڕەکەکانی شارەکە بکرێت ئەگەری بوونی خۆپێشاندان دەبێت لەلایەکی دیکەشەوە گلەیی حیزبە کوردستانییەکانی کەرکوکمان پێوتووە و رامانگەیاند ناکرێت دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوام بێت".

ئەم سەردانە لەکاتێکدایە چاوەڕوان دەکرێت، لەچەند رۆژی داهاتوودا خۆپیشاندانی فراوان لەبەغدا بەڕێوەبچێت.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure