خۆپیشاندەرانی لوبنان داوای روخاندنی حکومەت و هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکەن

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 147‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2019، خۆپیشاندەرانی لوبنان داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و لابردنی زیادکردنی باجیان کرد لە بودجەی 2019ی ئەو وڵاتەدا.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی ئەلعەرەبییە: خۆپیشاندەرانی لوبان ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و دروستکردنی حکومەتێکی تەکنۆکراتی بچوکیشیان کردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: ئەمڕۆ بۆ رۆژی چوارەم لەسەر یەک هەزاران هاووڵاتی رژاونەتە سەر شەقامەکانی بەیروت و تیایدا وەڵامی چاکسازییەکانی حکومەتیان داوەتەوە.

ئەلعەرەبییە ئاماژە بەوەش دەکات: خۆپیشاندەران لە بەیاننامەکەدا دەڵێن بڕوامان بە چاکساییەکانتان نییە، ئەم درێژە پێدان و هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی کاتە رەتدەکەینەوە، خەڵکی قسەی خۆیان کردووە، خۆپیشاندان بەردەوام دەبێت تا خستنی حکومەت و بەدیهێنانی داواکارییەکان".

ئا: ن.م

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure