وادەی ناردنی دەرزی دژە ئەنفلۆنزا بۆ هەرێم ئاشکرادەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 20/10/2019‌ :: 538‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو

ساڵانە لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەم و پێش دەستپێکی وەرزی زستان وەزارەتی تەندروستی لەڕێگەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانەوە دەرزی دژە ئەنفلۆنزا بە هاووڵاتیان دەدات بۆ بەرگریکردن لە ئەنفلۆنزای ent  بەڵام ئەمساڵ نزیکەی مانگێک لە وادەی خۆی دواکەوتووە.

سەرهەنگ جەلال، بەڕێوەبەری پاراستنی کاروباری تەندروستی هەولێر، بە دواڕۆژی راگەیاند: هەموو ساڵێک ئەو جۆرە دەرزییە لە سەرەتای مانگی 10 بە سەر نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستیدا دابەشی دەکەین، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی بەغدا تاوەکو ئێستا بەشە دەرزی هەرێمی کوردستانی نەناردووە، بۆیە  نەمانتوانیوە لەوادەی خۆیدا بە سەر نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکاندا دابەشی بکەین.

وتیشی: "ئەو جۆرە دەرزییە بۆ بەرگریکردنە لە سەرمای زستان و دووربوون لەپەتا و ئەنفلۆنزای قورگ و لوت و گوێ کە ساڵانە بۆ کوردستان بڕی 250 هەزار دەرزی دەنێردرێت کە ئەوەش بەشی هەموو هەرێم ناکات".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure