هەوڵێکی بەقاچاغبردنی نەوتی کەرکوک ئاشکرابوو

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 231‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری

هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک هەوڵێکی بەقاچاغبردنی نەوتی کۆمپانیای نەوتی باکوریان ئاشکراکرد و دەستیان بەسەر چەند تانکەرێکی نەوتیشدا گرت.


بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ناوخۆ و ئاسایش لە پۆلیسی وزە (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) لە راگەیاندراوێکدا بـڵاویکردەوە: هێزەکانمان دەستیانگرتووه‌ بەسەر پێنج تانکەردا کە بەروبوومی نەوتیان بەقاچاغ بارکردبوو.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: تاوەکو ئێستا بڕ و جۆری بەروبومەکە نەزانراوە و ئۆتۆمبێلەکانیش رادەستی بنکەی پۆلیسی نەوتی کەرکوک کراوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنە یاساییەکان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure