زیاتر له‌ 1500 خوێندكارى تر له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رگیران

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2228‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی سکاڵای دەرچووانی پۆلی 12 رادەگەیەنێت و ده‌ڵێت: بەهۆیەوە 1579 خوێندکاری دیکە لە زانکۆ وەرگیران.


ئارام محه‌مه‌د قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2019) لەمیانی بەسەرکردنەوەی زانکۆی گەرمیاندا راگەیاند: بەخۆشحاڵیەوە دەمانەوێت لێرەوە ئەوە رابگەیەنین، کە لە ئەنجامی پێداچوونەوه‌ بە سکاڵای خوێندکاران، (1579) ده‌رچووی ترى پۆلی دوانزه‌ لە زانکۆ و پەیمانگەکان وه‌رگیراون.

وتیشى: بەمەش رێژەی وەرگرتنی خوێندکاران بەخۆڕایی بەرزدەبێتەوە، بۆیە لەئێستاوە ئەو دەرچووانەی کە سکاڵایان تۆمارکردبوو دەتوانن بە هەمان سیستمی ئەلیکترۆنی و لە رێگەی وێبسایتی (regayzanko.com) بچنە نێو سیستمه‌کە و بەهەمان وشەی تێپەڕ و نهێنی ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرنەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا داواش لەو خوێندکارانە دەکات، کە ناوەکانیان لە ئەنجامی سکاڵا تۆمارکردن گەڕاوەتەوە لە نزیکترین دەرفەتدا پەیوەندی بە کۆلێژ و بەشەکانیان بکەن و مامەڵەی دەستبەکاربون ئەنجامبدەن.

ئا: ر. ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure