هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ له‌ سه‌رێكانى پاشه‌كشه‌یان كرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 834‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى

هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌ ناوچه‌كانى سه‌رێكانى پاشه‌كشه‌یان كرد، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست له‌ ناوچه‌كانى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ له‌ رۆژئاواى كوردستان.


(ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) شه‌ڕڤانانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ ناوچه‌كانى باشورى سه‌رێكانى به‌ره‌و ته‌لته‌مر پاشه‌كشه‌یانكرد.

به‌پێى سه‌رچاوه‌كان له‌ رۆژئاواوه‌، تەواوی ئەو هاووڵاتیە مەدەنیانەی لە سەرێکانی مابوونه‌وه‌ لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە بەرەو ته‌لتەمەر براون.

بۆزان کەرعۆ، بەرپرسی روانگەی کوردی بۆ زانیاریەکان بە دواڕۆژی راگەیاند: شەڕڤانان و ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانە رێگایه‌كیان لە باشووری سەرێکانی کردووه‌تەوە و پاشەکشەیان کردووە.

پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو 17ى تشرينى يه‌كه‌م ئه‌مریكا و توركیا گه‌یشتنه‌ بڕیارێك ده‌رباره‌ى راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست له‌ ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان.

به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ ناوچه‌ى ئارام پێكده‌هێنرێت و له‌و ناوچانه‌ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ن.

چوارشه‌ممه‌ى پێشتر 9ى ئه‌م مانگه‌ شه‌ڕ و په‌لاماره‌كانى هێزه‌كانى توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانى لایه‌نگرى بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان و به‌تایبه‌تیش هه‌ردوو ناوچه‌ى گرێ سپى و سه‌رێكانى ده‌ستیپێكرد.

له‌ماوه‌ى 12 رۆژى رابوردووشدا شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ به‌رگریان له‌ ناوچه‌كانیان كرد و رێگرییان له‌ پێشڕه‌وى سه‌رباز و چه‌كداره‌ هێرشبه‌ره‌كان كرد.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure