كچه‌ كوردێك له‌سه‌ر ئاستی جیهان پله‌ی یه‌كه‌م وه‌رده‌گرێت

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1090‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان یه‌حیا


كۆمه‌ڵه‌ی جیهانیی كه‌لتوور و زمان، ساڵانه‌ پێشبڕكێی زمانه‌ جیهانییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات، بۆ ئه‌مساڵ قوتابییه‌كی شارۆچكه‌ی شێخان-ی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك له‌ پێشبڕكێیه‌كی زمان؛ پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ده‌ستهێنا.

 
(بەتول قوتەیبە ئەحمەد) كە تەمەنی 12 ساڵە و قوتابیی پۆلی حەوتی بنەڕەتییە لە خوێندنگەی كۆلیژی ئیشق لە دهۆك، له‌ كۆی 15هەزار به‌شداربوو له‌ پێشبێڕكێی زمانی ئینگلیزی و توركی له‌سه‌ر ئاستی جیهان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.

 

به‌تول قوته‌یبه‌ ئه‌حمه‌د، به‌ دواڕۆژی وت: "بۆ گه‌شتی من بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كێشه‌ی ڤیزا دروست بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ لیژنەیەكی تایبەت لە كەنەدا، كه‌ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی جیهانیی كه‌لتوور و زمان-ن، هاتنه‌ دهۆك و لێره‌ تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و توركی به‌ من كرا و توانیم به‌ یەكەم دەربچم. ئه‌م پێشبڕكێیه‌ له‌ نێوان 15 هەزار كه‌سدا بوو‌".

 

به‌تول ده‌ڵێت:"دوو خوشك و برایه‌كم هه‌یه‌ و باوكم نۆژداره‌ و دایكم ده‌رمانسازە، كاتێك له‌ قوتابخانه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه ‌ماڵ بۆ هه‌ر ئیشێك پرۆگرام و كاتی تایبه‌ت داده‌نێم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌ به‌رنامه‌ سه‌ربكه‌وم و هه‌ر كاتێك له‌ خوێندنی وانه‌كانی قوتابخانه ته‌واو ده‌بووم یه‌كسه‌ر رۆژانه‌ 2 كاتژمێر‌ وانه‌كانی زمانی ئینگلیزی و توركیم ده‌خوێند".‌

 

له‌سه‌ر شێوازی تاقیكردنه‌وه‌كەیش‌ ده‌ڵێت: "هەموو ساڵێك تاقیكرنەوەیەكی ئۆنلاین بە ئێنتەرنێت لەسەر ئاستی جیهان لەسەر شارەزایی زمان دەكرێت كە زمانەكانی ئینگلیزی، ئەڵمانی، فڕەنسی ، توركی، عەرەبی و ژمارەیەك زمانی تر لەخۆدەگرێت، دواتر لیژنەیەكی تایبەت سەردانی خوێندكارە سەركەوتووەكان دەكات بۆ دڵنیابوون لە ئاستی زیرەكییان". 

پ: ل. م

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure