به‌وێنه‌: كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 152‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ى سه‌ربازى خۆیان له‌ باكورى سوریا كشانه‌وه‌، وه‌ك هه‌نگاوى جێبه‌جێكردنى بڕیارى واشنتۆن بۆ كشانه‌وه‌ى نزیكه‌ى هه‌زار سه‌رباز له‌و ناوچه‌یه‌.


ئاژانسى فڕانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌ زیاتر له‌ 70 زرێپۆش و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى كه‌ ئاڵاى ئه‌مریكایان به‌رزكردبوه‌وه‌، شارى ته‌لته‌مر-یان له‌ پارێزگاى حه‌سه‌كه‌دا تێپه‌ڕاندووه‌، له‌كاتێكدا له‌ ئاسمانه‌وه‌ هه‌لیكۆپته‌ر یاوه‌رى كردوون.

هێزه‌كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى سڕین كشاونه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشتر هێزه‌كانى ئه‌مریكا كردبویه‌ بنكه‌ى سه‌ربازى خۆى.

فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیكه‌ى 30 كیلۆمه‌تر له‌ باشورى شارى كوبانێ.

له‌كاتێكى پێشتردا مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: به‌پێى پلانه‌كه‌ى ئێستایان سه‌رجه‌مى ئه‌و هێزانه‌ى ئه‌مریكا كه‌ سوریا جێده‌هێڵن، ده‌چنه‌ رۆژئاواى عێراق.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە