باندێكی سێ كه‌سی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: 20/10/2019‌ :: 319‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

ئاسایشی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: سێ كه‌سیان له‌سه‌ر به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردووه‌.

 
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر به‌شی نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان كه‌ كۆپیه‌كی بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: دوو كه‌سیان  ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ دانیشتووی دهۆك بوون و بڕی یه‌ك كیلۆ و 997 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ریان له‌ جۆره‌كانی كریستاڵ، هیرۆین و تلكیاك پێبووه‌. 

ئه‌وه‌شخراوته‌ڕوو: كه‌سێكی تریان له‌ دهۆك ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ به‌ ره‌گه‌ز ئێرانی بووه‌ و بڕی یه‌ك كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ری لابووه‌ له‌ جۆری هیرۆین. 

ئاسایشی گشتی هه‌ولێر ده‌شڵێت: "ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌وڵیانداوه‌ ئه‌و ماده‌ هۆشبه‌رانه‌ له‌ناو پارێزگاكانی هه‌رێم به‌ خه‌ڵكی تر بفرۆشنه‌وه‌ و بازرگانی پێوه‌ بكه‌ن. 

روونیشیكردۆته‌وه‌: هه‌ر سێ كه‌سه‌كه‌ دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یان داناوه‌ و به‌پێی ماده‌ی 14ی تایبه‌ت به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌ و ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگا كراون. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure