ئێران: 44%ی بێكارەكان خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆران

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 217‌ جار بینراوە

تاگ :: بێکاری

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


وەزیری تەندروستی و راهێنانی پزیشكی ئێران رایدەگەیەنێت: "44%ی بێكارانی ئێران ئەو كەسانەن كە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆران و تەنانەت پرۆفیسۆریشن".

سەعید نەمەكی، وەزیری تەندروستی و راهێنانی پزیشكی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیرنای ئێرانی دەڵێت: "هۆی ئەوەی كە زیاتر لە 44%ی بێكارەكانی ئێران خاوەن بڕوانامەی بەرزتر لە بەكالۆریۆسن، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئێمە گرنگیمان بە بازاڕی كار بۆ ئەو چینە نەداوە و هیچ پیشەیەكمان بۆ ئەوان دابین نەكردووە".

نەمەكی وتیشی: "پشتگوێخستنی پێكهێنانی پێگە بۆ ئەو چینە خوێندەوارە لە ئێستادا بووەتە یەكێك لە گەورەترین كێشەكانی وڵات".

بەگوێرەی ئامارە بڵاوكراوەكان رێژەی بێكاری لە ناو گەنجە خاوەن بڕوانامەكانی ئێران بۆ 36%  بەرزبووەتەوە.

 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure