بەهۆی ناڕەزایی دژی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خۆرئاوا دەیان كەس دەستگیر دەكرێن

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 477‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد 


لە خۆپیشاندانی شارە جیاوازەكانی خۆرهەڵاتی كوردستان و كوردانی دانیشتووی تاران دژی لەشكركێشیی و كوشتن و كوشتاری سوپای توركیا بۆ سەر خۆرئاوای كوردستان، تائێستا زیاتر لە 74 كەس دەستگیر كراون و زیندانی كراون.


بەگوێرەی راپۆرتی بەشی فارسی دەنگی ئەمریكا: لەو خۆپیشاندانانەدا كە لە زیاتر لە 21 شار لە 4 پارێزگای كوردنشینی سنە، ورمێ، كرماشان و ئیلام و كوردانی نیشتەجێی تارانی پایتەختی ئێران ئەنجامدران، زیاتر لە 74 كەس دەستگیر كراون.

 

لەو دەستگیركراوانەدا 23 كەس لە تاران، هەشت كەس لە مەریوان، پێنج كەس لە سەردەشت، هەشت كەس لە ورمێ، 3 كەسیش لە بانە، 11 كەس لە پاوە، لە هەردوو شاری سنە و جوانڕۆش شەش كەس بەند كراون.

 

هەروەها لەهەریەك لە شارەكانی بۆكان، نەغەدە، پیرانشار، روانسەر، ئیلام و نەغەدەش یەك كەس دستگیر كراوە و لەشاری كرماشانیش زیاتر لە 3 كەس دەستگیر كراون.

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure