كۆنفرانسی هەماهەنگی زمان و ئەدەبی كوردی و فارسی لە هەولێر بەرێوە چوو

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 112‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محه‌مه‌د


بەمەبەستی گەشەپێدان و دیاریكردنی كاریگەرییەكانی نێوان هەردوو زمانی كوردی و فارسی كۆنفرانسی هەماهەنگی نێوان هەردوو زمان بەرێوەچوو.

ئەمڕۆ 20/10/2019 لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری 10 زانكۆی كوردستانی و توركیا و ئێران كۆنفرانسەكە دەستی بەكارەكانی كرد كە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

سەعد عەبدولڕەزاق یەكێك لە یەكێك لە رێكخەرانی  كۆنفرانسەكە بەدواڕۆژی ڕاگەیاند : ئەو كۆنفرانسە بۆ دیاریكردنی كاریگەری و لایەنە گونجاوەكانی هەردوو زمانی دیاری كراوی كوردی و فارسییە چونكە ئەو دوو زمانە هەم كاریگەرییان هەیە هەم گونجاندنیان لە نێواندایە.

وتیشی : ئێستا هەرێمی كوردستان كە زمانی كوردی پەیڕەو دەكات هاوسێی ئێرانە كە ئەوانیش زمانی فارسی پەیڕەو دەكەن. بۆیە ئەم كۆنفرانسە زانستییە بە كۆمەڵێك توێژینەوەی زانستی و بەشداری پسپۆرانی ئەو بووارە كاریگەریی و گونجانەكانیان دیاری دەكەین.

بەپێی بەرنامەی كاری كۆنفرانسەكە كە ماوەی 3 رۆژ بەردەوام دەبێت 11 پانێڵی تێدا بەرێوە دەچێت كە لەوێدا زیاتر لە 40 توێژینەوەی زانستی بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی و فارسی تێدا پێشكەش دەكرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure