شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 262‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز


بڕیارە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی وەزیری دارایی و شاندێك سەردانی بەغدا بكات و گفتوگۆ لەسەر نەوت و بودجەی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2020ی عیراق بكەن.


هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان (ئەمڕۆ یەكشەممە 20ی تشرینی یەكەمی 2019) بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "بەمنزیكانە شاندێكی حكومەتی هەرێم كە وەزیری دارایی سەرۆكایەتی دەكات، سەردانی بەغدا دەكەن و گفتوگۆ لەسەر مەسەلەی  نەوت و پشكی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ی عیراق دەكەن".


وتیشی: "حكومەتی هەرێم بودجەی خەمڵێندراوی ڕەوانەی بەغدا كردووە و هەموو وردەكارییەكانی خەرجی و داهاتە جۆراوجۆرەكانی تێدایە".


ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان وتیشی: "ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا نزیكە، بەڵام بەهۆی ئەو خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزییانەی لە عیراق ڕوویاندا كاریگەری لەسەر درەنگ كەوتنی ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانمان درووستكردووە، بەڵام لەئێستادا ڕەوشەكە ئاسایی بووەتەوە و كۆبوونەوەكان بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن دەستیان پێكردووەتەوە".


هێڤیدار ئەحمەد ئەوەشی ڕوونكردەوە، بەهیچ شێوەیەك مەترسی لەسەر بڕین و دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە و ئەگەر ڕێكیش نەكەوین، بەوشێوەیەی ئێستا هاتنی مووچە بەردەوام دەبێت".


ڕۆژی 3ی ئەیلولی 2019 حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو لیژنەی تایبەتی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا پێكهێنا و لەئێستادا لیژنەكان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق لە رۆژەڤدان و بەوتەی بەرپرسانی حكومەت پێش هاتنی ساڵی نوێ دەگەنە ڕێككەوتن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure