جیهان به‌كورتى: كچێك 9 گولـله‌ ده‌نێت به‌ دایكییه‌وه‌ و ده‌یكوژێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 44808‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌لبه‌یان – كچێك 9 گولـله‌ ده‌نێت به‌ دایكییه‌وه‌ و ده‌یكوژێت

له رووداوێكى دڵته‌زێندا له‌ شارۆچكه‌یه‌ك له‌ لوبنان كچێك 9 گولـله‌ ده‌نێت به‌ دایكییه‌وه‌ و ده‌یكوژێت، به‌پێى وته‌ى پۆلیسى لوبنان: "رووداوه‌كه‌ له‌ شارۆچكه‌ى قه‌رقه‌ف له‌ باكوورى لوبنان رویداوه‌، كاتێك یه‌كێك له‌ دراوسێكانى ماڵه‌كه‌ هه‌واڵیان داوه‌ته‌ پۆلیس، راسته‌وخۆ چوونه‌ته‌ شوێنى روداوه‌كه‌ و ژنێكیان بینیوه‌ 9 گولـله‌ى پێوه‌بووه‌ و گیانى له‌ده‌ستداوه‌ و ده‌مانچه‌یه‌كه‌ش له‌لایه‌وه‌ بووه‌".

ژنه‌ كوژراوه‌كه‌ ناوى فاتمه‌ روفاعییه‌ و ته‌مه‌نى 36 ساڵه‌، سه‌ره‌تا پۆلیس وایزانیوه‌ كه‌سێك كوشتوویه‌تى و ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌، له‌ كامێراى چاودێرییه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌سێك به‌خێرایى له‌ ماڵه‌كه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ و شوێنى گولـله‌كانیش هه‌ڕه‌مه‌كى بوون، به‌وه‌دا زانراوه‌ كه‌سێكه‌ له‌ خێزانى خۆى، تا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ى ورددا كچێكى خۆى كه‌ ته‌مه‌نى 14 ساڵه‌ دانى به‌ تاوانه‌كه‌دا ناوه‌ و هۆكاره‌كه‌شى ئاشكرا كردووه‌ و وتوویه‌تى: "زۆر خراپ بووه‌ له‌گه‌ڵیدا و هه‌میشه‌ ئازارى داوه‌، بۆیه‌ به‌ هه‌لى زانیوه‌ كه‌ كه‌س له‌ماڵ نه‌بووه‌ بیكوژێت".


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ له‌ چیلى.. له‌ شارى سانتیاگۆى پایته‌خت بارى نائاسایى راگه‌یانرا و هاتوچۆ قه‌ده‌غه‌كرا
خاڤیێر ئێتوریاگا دێل كامبۆ به‌رپرسى ئه‌منى شارى سانتیاگۆى پایته‌ختى چیلى، به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆى له‌ شاره‌كه‌ راگه‌یاند.


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – ئه‌ردۆغان تاوانبارى جه‌نگه‌.. به‌ڵگه‌كان ده‌یسه‌لمێنن توركیا چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوى نێوده‌وڵه‌تى له‌ سوریا به‌كارهێناوه‌
به‌پێى ئه‌و راپۆرتانه‌ى كه‌ له‌ سایتى تایمز و گاردیانى بریتانیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵگه‌ى ته‌واو هه‌یه‌ كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌ردۆغان فۆسفۆرى سپى كه‌ له‌ لیستى چه‌كه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كاندایه‌ له‌ سوریا به‌كارهێناوه‌.


ئه‌خبار 24 – سه‌دان هاووڵاتى له‌ فره‌نسا خۆپیشاندانیان دژى توندوتیژى خێزانى ئه‌نجامدا
(رۆژى شه‌ممه‌ 19ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) سه‌دان ژن له‌ پاریسى پایته‌ختى فره‌نسا خۆپیشاندانیان دژى توندوتیژى خێزانى و به‌تایبه‌تى به‌رامبه‌ر ژنان ئه‌نجامدا.


ئه‌نا  - باڵیۆزخانه‌ى سعودیه‌: گێڕانه‌وه‌ى سعودییه‌كان له‌ لوبنانه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌ستیپێكردووه‌


نیو یۆرك پۆست – مه‌حه‌مه‌د حه‌مید ئه‌و كوڕه‌ ته‌مه‌ن 13 ساڵه‌ى له‌ سوریا به‌ر چه‌كى فۆسفۆرى سپى كه‌وت و وێنه‌ و ڤیدیۆى له‌ نه‌خۆشخانه‌ بڵاوبووه‌وه‌، ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ توركیا فۆسفۆرى سپى به‌كارهێناوه‌ له‌ هێرشه‌كانیدا.


ئاكسیۆس – دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ى ساڵى 2020ى وڵاتانى جى 7 كه‌ بڕیاربوو له‌ هاوینه‌هه‌وارێك له‌ شارى مه‌یامى له‌ ویلایه‌تى فڵۆریدا له‌ ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت، پێویسته‌ شوێنه‌كه‌ى بگۆڕدرێت و شوێنێكى ترى بۆ بدۆزرێته‌وه‌.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئه‌و هاوینه‌هه‌واره‌ى هه‌ڵبژێردرابوو هى دۆناڵد ترامپ خۆیه‌تى.


وه‌كاله‌ عه‌هد نیوز – (رۆژى شه‌ممه‌ 19ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) پێنج هه‌زار كورد له‌ شارى كۆڵن له‌ ئه‌ڵمانیان دژى په‌لاماره‌كانى توركیا بۆسه‌ر سوریا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.


رۆیته‌رز – ئه‌ردۆغان: ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاگربه‌سته‌ وه‌كو خۆى جێبه‌جێ نه‌كرێت، ده‌ست به‌ چالاكییه‌كانمان له‌ باكورى سوریا ده‌كه‌ینه‌وه‌.



وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال


         



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure