بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە بانكەكانی لوبنان دادەخرێن

هەواڵ / ئابوری :: 20/10/2019‌ :: 197‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


كۆمەڵگەی بانكەكانی لوبنان ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند "دەرگای بانكەكانیان بە داخراویی دەمێنێتەوە تا رۆژی دووشەممە، ئەویش بەهۆی ئەو زەرەر و زیانانەی بەر بەشێك لە لق و نووسینگەكانی ئەو بانكانە كەوتووە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە".

بەیاننامەكەی كۆمەڵگەی بانكەكانی لوبنان ئەوەشی نووسیوە "بۆ سەلامەتی كارمەندەكان و لەپێناو چاككردنەوەی شكاویی و زیانەكان، ئەو بڕیارەیان درێژ كردووەتەوە و تا سبەی دووشەممە بەردەوامیی دەبێت".

داواكاری و وتاری خۆپیشانده‌ران جیاوازه‌ و هه‌ریه‌كێكیان به‌پێی ئازاره‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام هه‌موویان له‌ژێر چه‌تری هه‌ژاریدا كۆبوونەته‌وه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا لوبنان نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات.

خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ له‌ وه‌رگرتنی باج بێزارن و دواتریش  هه‌موو شه‌قامه‌كان له‌به‌ر هه‌موو ئه‌گه‌ر و كێشه‌كان كرایه‌وه‌.

شه‌قام له‌ ژێر كۆنترۆڵ ده‌رچوو و به‌دوای خۆیدا چه‌ندین بۆچوون پێشبینی هێنایه‌ ئاراوه‌ له‌وانه‌ كوده‌تا كه‌ به‌ چین و توێژه‌ جیاجیاكانی لوبنان داوای نه‌مانی حكومه‌تی ئێستا ده‌كه‌ن.

شه‌قامی ناڕه‌زایی له‌و وڵاته‌ فراوان بوو و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ ئیتر باج بده‌ن، خۆپیشاندان وای لێهات له‌باشوور هه‌تا باكووری ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه‌.

رۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌یان ناو ناوه‌ شۆڕشی واتسئەپ و داوا ده‌كه‌ن كورتهێنانی بودجه‌ بە روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پڕ بكرێته‌وه‌ نه‌ك به‌ باجی هاووڵاتیان،  چونكه‌ گه‌لی لوبنان برسییه‌ و داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن خۆیان له‌ به‌رپرسیاریه‌تی نه‌دزنه‌وه‌.

پێداویستییه‌كانی ژیان و نه‌هێشتنی باج و چه‌ند داواكارییەكی دیکە ئامانجی خۆپیشانده‌رانه‌، توڕه‌یی خه‌ڵك له‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ و حكومه‌ت وای لێ كردوون رێگەكان بگرن و تایه‌ بسووتێنن  و دروشم له‌دژی حكومه‌ت بڵێنه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure