ڤیدیۆ.. بنەماڵەی لانە محەمەد روونكردنەوەیەك لەسەر كوژرانی كچەكەیان بڵاو دەكەنەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 69581‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


پاش ئەوەی شەوی 16 لەسەر 17ی ئەم مانگە لەڕووداوێكدا و بەپێی لێدوانی پۆلیس، ئامانج بابانی میدیاكار لەناو ئۆتۆمبێلێكدا لانە محەمەدی هاوسەری و مناڵەكەیان دەكوژێت و دواتر خۆشی دەكوژێت، بنەماڵەی لانە لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس پشتڕاستدەكەنەوە و دەڵێن "ئامانج بابانی بكوژی كچەكەیان و مناڵەكەیەتی".

خوشكی لانە محەمەد ئەمڕۆ یەكشەممە لەدوای سەردانی ستافی كەناڵی كوردسات بۆ سەر مەزاری لانە محەمەد، لەلێدوانێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند "به‌داخه‌وه‌ ده‌بێت دان به‌ راستییه‌كی تاڵ و به‌ ئازاردا بنێین كه‌ لانه‌ی خوشكم و جگه‌رگۆشه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئامانج بابانییه‌وه‌ كوژران".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure