دوای بەیاننامەكەی موقتەدا سەدر سائیرون داوای راپەڕین دەكات

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 236‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا


دوای بەیاننامەكەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، كە بێبەری بوونی خۆی لە حكومەتی عێراق و دەستەبژێری سیاسی دەسەڵاتدار نیشاندا، سەركردەیەكی ئیئتلافی سائیرون داوادەكات راپەڕین لە عێراق بەرپا بكرێت.


رائد فەھمی سەركردە لە ئیئتلافی سائیرون بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت: "بۆ ھەموو ئەوانەی چاویان لە دەرەوەی عێراقە لە كێشە كەڵەكە بووەكانی سیستەمی تایەفی سیاسی و بەرھەمەكەی كە بەرنامەی پشكپشكێنەی كاولكارە، بەرپرسە لەو داخرانەی بارودۆخەكەی گەیاندۆتە ئێستا، پێویستی كاری ئێستا خۆی لە راپەڕینێكی جەماوەریی دلێرانەدا دەبنێتەوە، كە ھەڵقوڵاوی بەھایەكی عێراقی بێت».

دەشڵێت: "راپەڕینێك ئاسۆیەكی روون بۆ خەڵكی عێراق و گەنجانی بكاتەوە".

ئێوارەی دوێنێش موقته‌دا سه‌در له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌ و بەخۆپیشاندەرانی وت: "ئێوه‌ كه‌ خۆتان یه‌كلایی كردۆته‌وه‌ كه‌ 25ی ئه‌م مانگه‌ خۆپیشاندان بكه‌ن، ئه‌وه‌ مافی ره‌وای خۆتانه‌، به‌ڵام من ده‌مەوێت چه‌ند شتێكی پشت‌ په‌رده‌تان پێبڵێم، هه‌موو سیاسییه‌كان و به‌رپرسه‌ حكومییه‌كان له‌ هه‌لومه‌رجی تر و هستریادا ده‌ژین.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure