بەرپرسێكی سەربازی یەكێتی كۆچی دوایی كرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 25214‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

سەڵاح رەنجدەر، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی پێشمەرگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.


مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و فەرماندەی هێزەكانی 70 ئەمڕۆ 20ی تشرینی یەكەمی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند "سەڵاح رەنجدەر، سەركردەی یەكێتی و جێگری بەرپرسی مەڵبەندی پێشمەرگە نزیكەی پێنج مانگ بوو نەخۆشی دڵی هەبوو، هەر بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد و ئەمڕۆش تەرمەكەی بۆ ناوچەی قەرەوەیس بەڕێدەكرێت".

سەڵاح رەنجدەر ناوی تەواوی (سەڵاح ئیسماعیل)ە و تەمەنی 58 ساڵە و پێشتر بەرپرسی كۆمیتەی چەمچەماڵی یەكێتیش بووە.
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure