وەزیری بەرگری ئەمریكا: رەنگە هێزەكانمان لەسوریاوە بكشێنینەوە بۆ عێراق

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 127‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ


وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند "پێدەچێت هەموو ئەو هێزانەی لەباكوری سوریا جێگیر كراون، بیان كشێنینەوە بۆ عێراق".

مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا لەمیانی بەڕێكەوتنی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەڕۆژنامەنووسانی وت: "كشانەوەی هێزەكانمان لەباكور و خۆرهەڵاتی سوریا وەك ئەوەی بەرنامەی بۆ دانراوە، دەڕوات بەڕێوە".

ئەو هێزەی ئەمریكا لەسوریا جێگیر كراون، ژمارەیان هەزار سەربازە و دەكشێنرێنەوە بۆ خۆرئاوای عێراق بۆ شەڕی داعش و بەرگریكردن لەعێراق.

وەزیری بەرگری ئەمریكا ئەوەشی ئاشكرا كرد، لەئێستادا پلانەكە بەو جۆرەیە كە هێزەكانمان دووبارە بڵاوە پێبكەین و رێكیان بخەینەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure