هێرش دەکرێتە سەر هێزێکی سەربازی و دوو چەکداری داعش کوژراون

هەواڵ / کوردستان :: 19/10/2019‌ :: 189‌ جار بینراوە


دواڕۆژ، عیماد جەباری

لەباشوری کەرکوک هێزە سەربازییەکانی عێراق بەرپرسێکی داعش دەکوژن، بەهۆی هێرشێکیشەوە سەربازێک کوژرا.


شانەی راگەیاندنی جەنگی لەراگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەناوچەی عرێشی باشوری کەرکوک هێزێکی پۆلیسی ئیتیحادی لەبۆسەیەکدا دوو چەکداری داعشیان کوشتووە و یەکێکیان بەرپرسی” حسبەی داعشە “.


هەر بەپێی ئەو راگەیاندراوە، لەنێوان هەردوو ناحیەی ریاز و رەشادی سەر بە قەزای حەویجە، هێرش کراوەتە سەر هێزێکی فەوجی مغاویری پۆلیسی ئیتیحادی و بەهۆیەوە سەربازێک کوژراوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure