خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەك لەسلێمانی شەقامێكی سەرەكی دەگرن

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 724‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەهۆی كەمیی تەباخەوە، ژمارەیەك كچە خوێندكاری بەشە ناوخۆیی زانكۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان دەست پێكرد.


عەباس محەمەد، نوێنەری گشتی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ئەمشەو 19ی تشرینی یەكەمی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەمشەو نزیكەی 150 كچە خوێندكاری بەشی ناوخۆیی ئیسكان لەشاری سلێمانی بەهۆی كەمیی تەباخەوە خۆپیشاندانیان كردووە و بڕیار وایە هەر ئەمشەو بەرپرسی بەشەكە سەردانیان بكات بۆ چارەسەركردنی گرفتەكەیان.

خوێندكارەكان شەقامی سەرەكی بەردەم زانكۆی كۆنی سلێمانیان گرت و قەرەباڵغییەكی زۆر دروستبوو، هێزەكانی چالاكی مەدەنی هەوڵی كۆنترۆڵكردنی دۆخەكەیان دا.


بەشە ناوخۆیی ئیسكان نزیكەی 400 خوێندكاری كوڕ و كچی تێدایە و دەكەوێتە بەرامبەر كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی لەگەڕەكی مەجید بەگ.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure