تەقینەوەیەك لە كەركوك روویدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5147‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری


سەرچاوەیەكی پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك بەدواڕۆژی راگەیاند "كاتژمێر 9:45 خولەكی ئەمشەو لەسەر پردی لەیلان بۆمبێكی چێنراو بە مەفرەزەیەكی پۆلیسی فریاكەوتندا تەقیوەتەوە".

 

بەوتەی سەرچاوەكە، بەهۆی تەقینەوەكەوە پۆلیسێكی فریاكەوتن بەناوی (تەیب جەلال) كە كوردە و پارچە بەر سەری كەوتووە، حاڵەتی ناجێگیرە.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، كارمەندەكەی پۆلیسی فریاكەوتن گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و رێوشوێنی ئەمنی پێویستیش لەشوێنی رووداوەكە گیراوەتە بەر و هەوڵەكان دەستیپێكردووە بۆ دۆزینەوەی بكەرانی تەقینەوەكە.
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure