دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی بێ مۆڵەتدا گیرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 162‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کەرکوکەوە دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی بێ مۆڵەتدا گیرا.

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تشرینی یەکەم بەدواڕۆژی راگەیاند "لەناحیەی پردێ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بەفرگردا گیرا کە دەیویست لە هەولێرەوە دەرمان بهێنێتە کەرکوکەوە کە هیچ مۆڵەتێکی نەبوو".

وتیشی: "دەرمانەکان جۆراوجۆر بوون و بڕی شەش تەن دەبوو کە جگە لەدەستبەسەرداگردنی ئۆتۆمبێلەکە، شۆفێرەکەشی دەستگیر کراوە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure