خۆپیشاندانەكانی لوبنان پێی نایە سێیەم رۆژیەوە

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 307‌ جار بینراوە
وێنەی یەکێک لە خۆپیشاندەران

تاگ :: گشتی

دواڕۆژ


لە سێیەم رۆژی خۆپیشاندانەكانی لوبنان دژی دەسەڵات لەو وڵاتە، كە ئابووری لوبنانی بەرەو ئایندەیەكی نادیار بردووە، حكومەتی بەیروت بەڵێنی ئەوەی داوە كە "چارەیەكی دڵنیاكەر دەبینن لەئایندەدا".

خۆپیشاندەران لەباشوور و خۆرهەڵاتی بیروت رێگا سەرەكییەكانیان داخست و تایەیان سووتاند، رێپێوانی گشتگیریان رێكخستووە و چەكدارانی بزوتنەوەی ئەمەل-یش بە چەكەكانیان هەوڵی ترساندنی مانگرتووان دەدەن.

زۆرێك لەخۆپیشاندەران پێیانوایە دەسەڵات لێبۆتەوە و توانای چارەسەری دۆخەكەی پێ نەماوە، دەشڵێن: "ئەم دەسەڵاتەی ئێستا هەیە لە لوبنان، شكستی هێناوە لە سەركردایەتیكردنی وڵات بەرەو باشتر".

 

حکومەتی لوبنان ئەمڕۆ شەممە لە توتێکدا نووسیوێتی "چارەیەكی دڵنیاكەر دەبینن لەئایندەدا".

داواكاری و وتاری خۆپیشانده‌ران جیاوازه‌ و هه‌ریه‌كێكیان به‌ پێی ئازاره‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام هه‌موویان له‌ژێر چه‌تری هه‌ژاریدا كۆبوونەته‌وه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا لوبنان نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات.

خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ له‌ وه‌رگرتنی باج بێزارن و دواتریش  هه‌موو شه‌قامه‌كان له‌به‌ر هه‌موو ئه‌گه‌ر و كێشه‌كان كرایه‌وه‌.

شه‌قام له‌ ژێر كۆنترۆڵ ده‌رچوو و به‌دوای خۆیدا چه‌ندین بۆچوون پێشبینی هێنایه‌ ئاراوه‌ له‌وانه‌ كوده‌تا كه‌ به‌ چین و توێژه‌ جیاجیاكانی لوبنان داوای نه‌مانی حكومه‌تی ئێستا ده‌كه‌ن.

شه‌قامی ناڕه‌زایی له‌و وڵاته‌ فراوان بوو و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ ئیتر باج بده‌ن، خۆپیشاندان وای لێهات له‌باشوور هه‌تا باكووری ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه‌.

رۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌یان ناو ناوه‌ شۆڕشی واتسئەپ و داوا ده‌كه‌ن كورتهێنانی بودجه‌ بە روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پڕ بكرێته‌وه‌ نه‌ك به‌ باجی هاووڵاتیان،  چونكه‌ گه‌لی لوبنان برسییه‌ و داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن خۆیان له‌ به‌رپرسیاریه‌تی نه‌دزنه‌وه‌.

پێداویستییه‌كانی ژیان و نه‌هێشتنی باج و چه‌ند داواكارییەكی دیکە ئامانجی خۆپیشانده‌رانه‌، توڕه‌یی خه‌ڵك له‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ و حكومه‌ت وای لێ كردوون رێگەكان بگرن و تایه‌ بسووتێنن  و دروشم له‌دژی حكومه‌ت بڵێنه‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure