لەم پارێزگایە سبەینێ پشووی فەرمییە

هەواڵ / عێراق :: 19/10/2019‌ :: 10836‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

‏دواڕۆژ، بەغدا

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەربەلا، ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ رایگەیاند "سبەینێ یەكشەممە دەبێتە پشووی فەرمی لە پارێزگاكە".


لە راگەیاندراوێكدا عەلی مالكی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەربەلا دەڵێت: "لەبەر بەردەوامیی ھاتنی زیارەتكارانی چلەی ماتەمینی ئیمامی حسێن، بڕیارماندا سبەینێ یەكشەممە ببێتە پشووی فەرمی لە پارێزگای كەربەلا دا".

روونیشیكردۆتەوە: بۆ خزمەتكردنی باشتری زیارەتكاران و بەردەوامیی گواستنەوەی زیارەتكاران لە كەربەلاوە بۆ پارێزگاكانی خۆیان، ھەروەھا دەستكردن بە ھەڵمەتی پاككردنەوەی پارێزگاكەمان، ئەو بڕیارە دراوە.





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure