هەورە بروسكە دوو گەنجی كردە قوربانی

هەواڵ / کوردستان :: 19/10/2019‌ :: 1329‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید


سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ هەورە بروسكە لە گوندێكی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بووەهۆی گیان لەدەستدانی گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ و بریندار بوونی گەنجێكی دیكەی تەمەن 24 ساڵ.

 
رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسنووری گوندی نەوڕۆڵی سەر بەناحیەی سیروان لە پارێزگای هەڵەبجە گەنجێك بەناوی (ئاران حەسەن) دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە لە ئەنجامی هەورە بروسكەوە گیانی لەدەستدا كە پیشەی خۆیندكارە، هاوكات هەر بە هەمان هۆ گەنجێكی دیكەی هاوڕێی بەناوی (ئەرشەد ئەحمەد) بریندار بوو".
 
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 19 ساڵە و ئەوەشی بریندار بووە، تەمەنی 24 ساڵە و پیشەی فەرمانبەرە و دانیشتووی گەڕەكی فەرمانبەرانی پارێزگای هەڵەبجەیە كە هەردوو قوربانییەكە پورزای یەكترن.
 
وتەبێژەكەی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە كراوە، تەرمی گەنجەكەی دیكەش گوازرایەوە بۆ پزیشكی دادی هەڵەبجە، هەروەها پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەبنكەی پۆلیسی ناحیەی سیروان ڕێكخراوە بۆ ڕووداوەكە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure