ئەندامێکی کۆنگرێس رەخنە لە بڕیارێکی ترامپ دەگرێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 420‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ 19ی تشرینی یەکەمی 2019 میچ ماکونێل، سەرکردەی زۆرینە لە کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند: بڕیارەکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەمان لە باکوری سوریا هەڵە بوو.


داواشیکرد: ئیدارەی ئەمریکا بە هەڵوێستەکەیدا بچێتەوە چونکە بڕیارەکە دروست نەبووە.

ماکونێل لە وتارێکدا کە لە واشنتۆن پۆست بڵاوبووەتەوە دەڵێت: "کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا هەڵەیەکی ستراتیژی قورس بوو کە وادەکات گەلی ئەمریکا و خاکەکەی بێ ئاسایشتر بن و دوژمنانی واشنتۆنیش بەهێز دەکات و هاوپەیمانە گرنگەکانیشمان لاواز دەکات، ئەم بڕیارەش هاوشێوەی ئەو هەڵەیەیە کە ئیدارەکەی ئۆباما ئەنجامیدا بە کشانەوە لە عێراق".

ئەوەشی وت: "لەکاتێکدا ئەمریکا هێزەکانی لە سوریا کشاندەوە و تورکیا ئۆپراسیۆنی بۆ سەر ئەو ناوچانە دەستپێکرد کە کوردیان تیادایە، ئەمەش وەک مۆتەکەیەکی ستراتیژی وایە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا".

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure