منداڵه‌ ئاو فرۆشه‌كه‌ له‌ دادگا رووبەڕووی باوکی دەبێتەوە

هەواڵ / جیهان :: 19/10/2019‌ :: 326‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

عومه‌ر ئه‌حمه‌د، منداڵه‌ یه‌مه‌نییه‌ ده‌نگ خۆشه‌كه‌ له‌ دادگا رووبه‌ڕووی باوكى بووەوه‌ دوای ئه‌وه‌ى رازی نه‌بوو كه‌ عومه‌ر بچێته‌ لوبنان هه‌تا پاره‌ى پێ نه‌درێت.

عومه‌ر كوڕێكى منداڵه‌ و ئاوى له‌ شه‌قامه‌كانى سه‌نعا ده‌فرۆشت، كاتێك پارچه‌ ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكرایه‌وه‌ و به‌هره‌ى ده‌نگ خۆشییه‌كه‌ى ده‌ركه‌وت.

ئه‌و پارچه‌ ڤیدیۆیانه‌ى كه‌ بۆ عومه‌ری 8 ساڵان تۆمار كراوه‌ و دواتر نازنازی ئاو فرۆشه‌كه‌ى لێنرا  هه‌وادارێكى زۆری له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌لای خۆیدا راكێشا هه‌ر خه‌ڵكى ئاسایی نا به‌ڵكو میوزیسیان و ئاوازدانه‌ره‌كانیش سه‌رسامى ده‌نگى عومه‌ر بوون له‌وانه‌ سوبحی محه‌مه‌د  کە بڕیاریدا گۆرانی و كلیپێكى بۆ تۆمار بكات.

له‌ ئێستاشدا بۆ تۆماركردنى ئه‌و گۆرانییه‌ پێویسته‌ عومه‌ر بچێته‌ لوبنان و بۆ چوونیشی بۆ ئه‌و وڵاته‌ پێویستى به‌ رەزامه‌ندى باوكى هه‌یه‌، چونكه‌ عومه‌ر لای دایكى ده‌ژی و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا باوكى داوای پاره‌ ده‌كات و له‌ ئێستاشدا عومه‌ر و باوكى له‌ دادگا روبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشه‌یه‌ى دادگا، عومه‌ر له‌ تۆڕی تویته‌ر جریوه‌یه‌كى  ئاڕاسته‌ى باوكى كردووه‌ و داوای لێ ده‌كات كه‌ رازی بێت گه‌شت بكات و بچێته‌ لوبنان.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە