شه‌پۆلێكى بارانبارین به‌ڕێوه‌یه‌

هەواڵ / کوردستان :: 19/10/2019‌ :: 2432‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: شه‌پۆلێكى پچڕ پچڕى بارانبارین به‌ڕێوه‌یه‌ و ره‌وشى كه‌شوهه‌وا ناسه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.


فازڵ ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ى رووى له‌ناوچه‌كه‌ كردووه‌ بۆ چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت و سبه‌ى رێژه‌ى بارانبارین له‌ئەمڕۆ زیاتر ده‌بێت و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانیش ده‌گرێته‌وه‌.

وتیشى: "له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا ئاسمان هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور  ده‌بێت و جار جار شه‌پۆلى باران روو له‌ناوچه‌كه‌ ده‌كات و هه‌ندێك جاریش ساماڵ ده‌بێت هه‌تا كۆتایى هه‌فته‌ به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێت".

سەباره‌ت به‌ پێشبینییه‌كانیان بۆ بارانبارینى ئه‌مساڵ، فازڵ ئیبراهیم رایگه‌یاند: پێشبینى ده‌كرێت رێژه‌ى بارانبارینى ئه‌مساڵ له‌وه‌رزى پایز زیاتر بێت، به‌ڵام له‌ زستان  به‌فر و بارانبارین ئاسایى ده‌بێت، چونكه‌ ساڵى رابوردوو رێژه‌ى بارنبارین له‌هه‌ندێك ناوچه‌ بۆ سه‌رووى 2 هه‌زار ملم  به‌رزبووه‌وه‌ و ئاستێكى به‌رزى تۆماركرد.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure