له‌ڕێگه‌ى واتسئەپه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كانى لوبنان ده‌ستیان پێكرد

هەواڵ / جیهان :: 19/10/2019‌ :: 131‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

هیچ لایه‌نێكى لوبنانى داوای جوڵانه‌وه‌ى شه‌قامى له‌ گه‌لی ئه‌و وڵاته‌ نه‌كردووه‌، به‌ڵكو به‌هۆی بانگه‌وازێكه‌وه‌ كه‌ له‌  واتسئەپه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ شۆڕشی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیپێكرد.


داواكاری و وتاری خۆپیشانده‌ران جیاوازه‌ و هه‌ریه‌كێكیان به‌ پێی ئازاره‌كه‌ى خۆی، به‌ڵام هه‌موویان له‌ژێر چه‌تری هه‌ژاریدا كۆبوونەته‌وه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا لوبنان نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات.

خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته‌ له‌ وه‌رگرتنى باج بێزارن و دواتریش  هه‌موو شه‌قامه‌كان له‌به‌ر هه‌موو ئه‌گه‌ر و كێشه‌كان كرایه‌وه‌.

شه‌قام له‌ ژێر كۆنترۆڵ ده‌رچوو و به‌دوای خۆیدا چه‌ندین بۆچوون پێشبینى هێنایه‌ ئاراوه‌ له‌وانه‌ كوده‌تا كه‌ به‌ چین و توێژه‌ جیاجیاكانى لوبنان داوای نه‌مانى حكومه‌تى ئێستا ده‌كه‌ن.

شه‌قامى ناڕه‌زایی له‌و وڵاته‌ فراوان بوو و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ ئیتر باج بده‌ن، خۆپیشاندان وای لێهات له‌باشوور هه‌تا باكووری ئه‌و وڵاته‌ى گرته‌وه‌.

رۆژنامه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌یان ناو ناوه‌ شۆڕشی واتسئەپ و داوا ده‌كه‌ن كورتهێنانى بودجه‌ بە روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی پڕ بكرێته‌وه‌ نه‌ك به‌ باجى هاووڵاتیان،  چونكه‌ گه‌لی لوبنان برسییه‌ و داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن خۆیان له‌ به‌رپرسیاریه‌تى نه‌دزنه‌وه‌.

پێداویستییه‌كانى ژیان و نه‌هێشتنى باج و چه‌ند داواكارییەكى دیکە ئامانجى خۆپیشانده‌رانه‌، توڕه‌یی خه‌ڵك له‌ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ و حكومه‌ت وای لێ كردوون رێگەكان بگرن و تایه‌ بسووتێنن  و دروشم له‌دژی حكومه‌ت بڵێنه‌وه‌.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure