"دوو كه‌س له‌ هه‌ولێر به‌ تۆمه‌تى كوشتنى ژن و پیاوێك ده‌ستگیر كران"

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 612‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

ژن و پیاوێك له‌ سنوورى ناحیه‌ى كه‌سنه‌زان له‌لایه‌ن دوو كه‌س كوژران و  پۆلیسیش ده‌ڵێت: "دوو كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ ده‌ستگیركراون".

رۆژى سێشه‌ممه‌ 15ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019 له‌ نزیك گوندى  دڵۆپه‌ى سه‌ر به‌ناحیه‌ى كه‌سنه‌زان ژن و پیاوێك كه‌ هه‌ردووكیان خێزاندار بوون كوژران.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌: كوشتنى ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ له‌سه‌ر كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى بووه‌ و سه‌ره‌تا پیاوه‌كه‌ له‌لایه‌ن براكه‌ى خۆیه‌وه‌ كوژراوه‌ و پاشان ئافره‌ته‌كه‌ له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یەوە كوژراوه‌. 

لاى خۆشیه‌وه‌  هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) رووداوه‌كه‌ى بۆ دواڕۆژ پشتڕاستكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: له‌ هه‌فته‌ى رابوردوو ژن و پیاوێك له‌لایه‌ن دوو كه‌س كوژران و پۆلیسیش دۆسیه‌ى بۆ ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تباران كرده‌وه‌ و دواى ماوه‌یه‌ك  هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌  ده‌ستگیركراون.

وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر وتیشى: "رووداوه‌كه‌ له‌ سنوورى ناحیه‌ى كه‌سنه‌زان روویداوه‌ و له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى بووه‌ و سه‌ره‌نجام ژن و پیاوێك كوژراون كه‌ هه‌ردووكیان خێزاندار بوون".

به‌وته‌ى پۆلیسى هه‌ولێر: په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و به‌ماده‌ى 406ى یاساى سزادانى عیراقى به‌ندكراون.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure