وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا ئاشکرا کرا

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 19031‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئارس عه‌زیز

به‌ڕێوه‌به‌رى سوته‌مه‌نى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تى ناوه‌ند به‌ڵێنى داوه‌ له‌كۆتایى ئه‌م مانگه‌دا نه‌وتى سپى ماڵان ره‌وانه‌ بكات و بۆ پارێزگاى هه‌ولێر داواى 100 ملیۆن لیتر نه‌وتمان كردووه‌ و هه‌ر كاتێك گه‌یشت دابه‌شى ده‌كه‌ین".

ئارى كاكه‌شین، به‌ڕێوه‌به‌رى سووته‌مه‌نى هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: داواى ره‌وانه‌كردنى نه‌وتى سپی ماڵانمان كردووه‌ له‌ بەغدا، هه‌ر كاتێكیش گه‌یشت یه‌كه‌مجار به‌سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا دابه‌شی ده‌كه‌ین و دواتر بۆ ناو شاره‌كان.

وتیشى: "بۆ دابه‌شكردنى به‌رمیلێك نه‌وت بۆ هه‌ر خێزانێك داواى 100 ملیۆن لیترمان كردووه‌ و ناوچه‌ شاخاوییه‌كان پێویستیان به‌ نه‌وتى زیاتر هه‌یه‌، به‌ڵام دیارنیه‌ حكومه‌تى عیراق ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌مان بۆ ره‌وانه‌ ده‌كات یاخود نا".

ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌: حكومه‌تى ناوه‌ند به‌دوو ئاڕاسته‌ كار بۆ دابینكردنى نه‌وتى سپى ماڵان ده‌كات، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تى عیراق نه‌وتى پێویست ره‌وانه‌ بكات، دووەمیش ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى بەغدا بكات ئه‌وا نه‌وتى زۆر زیاتر له‌وه‌ى داوامان كردووه‌ بۆمان دێت، به‌ڵام له‌ئیستادا حكومه‌تى هه‌رێم هیچ بڕه‌ نه‌وتێكى نیه‌ و چاوه‌ڕێین بەغدا نه‌وته‌كه‌ بنێرێت.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure