دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
بڕیاروایه دووشه‌ممه‌ى داهاتوو 21ی تشرینی یەکەمی 2019 لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌باره‌ی دانانی كاندیدانى لیسته‌كه كۆببنه‌وه و دواڕۆژ به‌شێك له ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنى لایه‌نه‌كان له‌و رووه‌وه ئاشكراده‌كات.
نه‌وزاد گردعازه‌بانی، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان به دواڕۆژی راگه‌یاند: دووشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی به‌شداربووی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
وتیشی: "كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به دانانی كاندیده‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی كه پێشتر لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر میكانیزمێك رێككه‌وتوون و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ى دانانیانه‌وه ده‌درێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له كۆی 26 لایه‌ن كه له لیستی هاوپه‌یمانیدا به‌شدارن، 14 لایه‌ن كاندیدی خۆیان ده‌بێت و به‌پێی پێگه‌ی حیزبه‌كه له ناوچه دابڕێندراوه‌كان ژماره‌ی كاندیدیان بۆ دیاریكراوه.
ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك 26 كورسییه و لایه‌نه كوردییه‌كانیش ده‌یانه‌وێ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا كێبڕكێیه‌كی گه‌رم بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و كورسییانه بكه‌ن و به‌پێی زانیارییه‌كانیش یه‌كێتى و پارتى 12 كاندیدیان ده‌بێت و لایه‌نه‌كانى گۆڕان و یه‌كگرتوو و هاوپه‌یمانی نیشتمانی-ش هه‌ریه‌كه‌یان داوای دوو كاندیدیان كردووه و لایه‌نه‌كانى تریش هه‌ر یه‌كێكیان یه‌ك كاندیدیان ده‌بێت.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان پێنج لایه‌نی توركمانیش كه له‌و لیسته‌دا به‌شدارن ئه‌وانیش داوای كاندیدیان كردووه.
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه روونیشیكرده‌وه: پێنج لایه‌نی توركمانی له‌ناو لیستی هاوپه‌یمانین، ئه‌وانیش بۆ كه‌ركوك یه‌ك كاندیدیان ده‌بێت و بڕیاروایه له‌نێوان خۆیان رێكبكه‌ون ناوی كاندیدێك دیاری بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌و لایه‌نانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ده‌نگی پێویست ناهێننن ئه‌وا له حكومه‌تی خۆجێی پشكیان پێده‌درێت".
پێداچوونه‌وه: شیروان شه‌ریف
بڵاوکردنەوە: چ.ع