پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته‌سه‌ر کچێکی حه‌وت ساڵان

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5932‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

رێكخراوێكی تایبه‌ت به‌ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت: منداڵێكی كچی حه‌وت ساڵان له‌لایه‌ن پیاوێكی 60 ساڵانه‌وه‌ ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌سه‌ر.


رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ كار بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات، رایگه‌یاند: سێشه‌ممه‌ی رابوردوو منداڵێكی كچی حه‌وت ساڵانی خه‌ڵكی مه‌ریوان كه‌ باوكی له‌ژیاندا نه‌ماوه‌ به‌ناوی (س، م) له‌لایه‌ن پیاوێكی 60 ساڵ به‌ناوی (ئ، ر) ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: (س) لە کۆڵان لەگەڵ هاوڕێکانی خەریکی یاریكردن بووە، به‌ڵام له‌لایه‌ن (ئ) هه‌ڵخەڵەتێندراوە دواتر براوه‌ته‌وه‌ ماڵەوە و دەستدرێژی سێكسی کردووەتەسەری.

له‌باره‌ی ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌وه‌، رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌: (ئ) خەڵکی ئاوایی چشمیەری سەوڵاوا بووە و دانیشتووی مەریوانە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure