دورگه‌یه‌ك كه‌ 200 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مرۆڤ تیایدا ژیاوه‌ دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / زانست :: 19/10/2019‌ :: 375‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

ژماره‌یه‌ك زانا چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى نوێیان له‌ یۆنان دۆزیه‌وه‌ كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت دورگه‌ى ناكسوس 200 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مرۆڤى سه‌ره‌تایی تێیدا ژیاوه‌.


ژماره‌یه‌ك له‌ زانایانى زانكۆی ماكماسته‌ری كه‌نه‌دى توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌ و دوای چه‌ند ساڵێك له‌ پشكنین و گه‌ڕان به‌دوای به‌ڵگه‌دا توانیویان چاڵێك بدۆزنه‌وه‌ كه‌ مرۆڤى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ هه‌ڵیكه‌ندووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ پێشتر زاناكان پێیان وابووه‌ هیچ مرۆڤێك نه‌یتوانیوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دورگه‌یه‌ بژیت  یاخود بگاته‌ ئه‌و دورگه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دووره‌ ده‌ست بووه‌ و گه‌یشتن پێى مه‌حاڵ بووه‌، به‌ڵام دواجار ئه‌و چاڵه‌یان له‌ كه‌ناره‌ ئاوییه‌كانى باكوری رۆژئاوای دورگه‌ى ناكسوس دۆزییه‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 200 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.

ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ ده‌بێت جارێكى تر پێداچوونه‌وه‌ به‌و رێگه‌یه‌دا بكرێت كه‌ به‌ره‌بابه‌كانى یه‌كه‌مى مرۆڤ له‌كاتى چونه‌ ده‌ره‌وه‌یان له‌ ئه‌فریقاوه‌ بۆ ئه‌وروپا گرتویانه‌ته‌به‌ر و توانیویانه‌ خۆیان له‌گه‌ڵ ئاڵنگارییه‌كانى ژینگه‌یه‌كى نوێ بگونجێنن. 

زاناكان ده‌ڵێت: ئه‌و شوێنه‌ى وه‌ك چاڵێك وایه‌ مرۆڤ له‌سه‌ر رووى زه‌وى ده‌یكۆڵێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كانى ناو زه‌وى وه‌ك به‌رد و گه‌چ ده‌ربێنن.
  
تریستان كارتر، مامۆستای زانستى مرۆڤ له‌ زانكۆی مكماستر رایگه‌یاند: هه‌تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پێیوابووه‌ دورگه‌كانى ده‌ریای ناوه‌ڕاست ژیانى تێدانه‌بووه‌ و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ مرۆڤه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام ئه‌م به‌ڵگه‌ نوێیانه‌ ناچارمان ده‌كه‌ن جارێكى تر بیر له‌ مێژووى ئه‌و دورگانه‌ بكه‌ینه‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure