كه‌سایه‌تیه‌كى دیارى سلێمانى كۆچى دوایيكرد

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 31736‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كه‌سایه‌تى دیارى سلێمانى حەمە سدیق-ی محامی كۆچى دوایى كرد.


حەمە سدیق- ی محامی، ئەدیب و شاعیری تەنزئامێز ئێواره‌ى دوێنێ 18ى تشرینى یه‌كه‌م لە نەخۆشخانەیەک لە شاری بەنگین لە ئەڵمانیا كۆچى دوایى كرد.

كۆچكردو یه‌كێك بوو له‌ كه‌سایه‌تیه‌ دیار و ناسراوه‌كانى سلێمانى و له‌ بوارى ئه‌ده‌ب و شیعر و شانۆدا جێ په‌نجه‌ى دیاره‌. نوسه‌رى شانۆیى كێچ و چه‌ندین شانۆیى تره‌. ئەندامی دامەزرێنەری كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی كورد مەڵبەندی گشتی سلێمانی بووە و لە ژیانی ئەدەبی و رووناكبیری خۆیدا چەندین نوسین و وەرگێڕانی هەیە و لە چل و پەنجاكانی سەدەی رابردووشدا وەك ئەكتەر بەشداری چەندین شانۆیی كردووە.

حەمە سدیقی محامی ماوەیەكی زۆر كاری پارێزەری كردوە و زیاتر لە 25 ساڵە لە دەرەوەی وڵات سەرەتا لە سویسرا و دواتر لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە و خاوه‌نى سێ منداڵه‌ به‌ ناوه‌كانى (دالیا و راستی و سارا).



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure