عێراق گرێبه‌ستێك به‌ به‌هاى پێنج ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 19/10/2019‌ :: 359‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایده‌كات: عێراق و ئه‌مریكا یاداشتێكى لێتكتێگه‌یشتنیان ئیمزاكردووه‌ به‌ به‌هاى پێنج ملیار دۆلار.


عه‌بدولحسێن هنه‌یین راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "وه‌زاره‌تى دارایى له‌گه‌ڵ بانكى هه‌نارده‌ و هاورده‌ى ئه‌مریكى EXIM یاداشتێكى ئیمزاكردووه‌ به‌ به‌هاى 5 ملیار دۆلار".

وتیشى: "ئه‌م رێككه‌وتنه‌ ده‌بێته‌ هۆى زیادكردنى كۆى پاره‌داركردنى بانكى هه‌نارده‌ و هاورده‌ى ئه‌مریكى له‌ سێ ملیار دۆلاره‌ بۆ بۆ پێنج ملیار دۆلار، هه‌روه‌ك ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌بێته‌ هۆى هاوبه‌شییه‌كى راسته‌قینه‌ له‌و بوارانه‌ى كه‌ ده‌بێته‌ هۆى ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى كاركردن له‌ عێراق، به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure