جیهان بەکورتی: باوكێك ده‌ستدرێژی كرده‌ سه‌ر دوو کچ و کچەزایەکی

هەواڵ / جیهان :: 19/10/2019‌ :: 14100‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

بی بی سی – باوكێك ده‌ستدرێژی كرده‌ سه‌ر دوو كچ و کچەزایەکی
پیاوێك له‌ شاری سوانسیا له‌ وڵاتی وه‌یڵز ده‌ستدرێژی كردووەته‌ سه‌ر دوو كچی خۆی، هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژیشی كردووەته‌ سه‌ر ئه‌و منداڵه‌ی كه‌ له‌ كچه‌كه‌ی بووه‌، دادگای سوانسیا بڕیاریداوه‌ بۆ ماوه‌ی 40 ساڵ زیندانی بكرێت.


ئه‌لبه‌له‌د – ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر سزادانی توركیا
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا به‌ڵێنیداوه‌ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزاكانی بۆ سەر توركیا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ گه‌یشتووه‌ به‌ رێكکه‌وتنێك سه‌باره‌ت به‌ راگرتنی شه‌ڕ له‌ باكووری سوریا.

ئه‌لحوره‌ – ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ تسونامی له‌ ئیستانبوڵ بدات
یه‌كێك له‌ كه‌سه‌ ئه‌كادیمییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هۆشداریدا له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری روودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ دەریای مه‌ڕمه‌ڕه‌ كه‌ ده‌كرێت ببێته‌ هۆی تسونامییه‌ك كه‌ شه‌پۆله‌كانی شه‌ش مه‌تر به‌رزببنه‌وه‌ له‌ كه‌ناره‌كانی ئیستانبوڵ.

ره‌ئی ئەلیه‌وم – خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی دیكه‌ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ پاش شه‌وێكی پڕ له‌ گرژی و شه‌ڕ و پێكدادان
له‌ رۆژی پێنجه‌می خۆپیشاندانه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا، به‌رشه‌لۆنه‌ خۆپیشاندانێكی گشتی گه‌وره‌ به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بێنێت له‌ پاش شه‌وێكی پڕ له‌ شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان پۆلیس و سه‌ربه‌خۆ خوازه‌كان كه‌ توڕه‌یی خۆیان ده‌رده‌بڕی له‌ دژی بڕیاره‌كانی دادگای ئیسپانی پاش ئه‌وه‌ی دادگایی ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و سه‌ربه‌خۆ خوازانه‌ی كرد.

ئه‌له‌به‌له‌د – مردن و برینداربوونی ده‌یان كه‌س به‌ هۆی رووخانی به‌نداوێك له‌ رووسیا
ئاژانسی سپوتنیكی رووسی رایگه‌یاند: كه‌ له‌مڕۆ رۆژی شه‌ممه‌ شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و 14 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و 10 كه‌سیش بێ سه‌ر و شوێنن به‌هۆی رووخانی به‌نداوێك له‌ نزیك شاری كراسنویارسك له‌ رووسیا.

ئه‌خبار ئه‌لئان – به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناو مزگه‌وتێك له‌ خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناو مزگه‌وتێك له‌ خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان 62 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.

و:كێوان

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure