په‌رله‌مانى بریتانیا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بریكست كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 19/10/2019‌ :: 155‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى بریتانیا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر رێككه‌وتنى نوێى تایبه‌ت به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌یان له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا كۆببێته‌وه‌ و سه‌رۆك وه‌زیرانیش داوا له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ده‌كات ده‌نگ به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ بده‌ن.


بڕیاره‌ (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ى تشرینى یه‌كه‌م) په‌رله‌مانى بریتانیا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌ نوێیه‌كه‌ى بۆریس جۆنسون،ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ ده‌رچوونى وڵاته‌كه‌ى له‌و یه‌كێتییه‌ كۆببێته‌وه‌.

بۆ یه‌كه‌مجاره‌ په‌رله‌مانى بریتانیا له‌ پشووى كۆتایى هه‌فته‌ كۆببێته‌وه‌، له‌ پاش داگیركارى دورگه‌ى فولكلاند له‌ ساڵى 1982ه‌وه‌وه‌.

بڕیاره‌ سه‌رۆك وه‌زیران وته‌یه‌ك له‌ دانیشتنه‌كه‌دا پێشكه‌ش بكات و دواتریش وه‌ڵامى پرسیاره‌كان بداته‌وه‌، به‌ر له‌ ده‌نگدان به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌.

پێشتر جۆنسۆن له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵى (بى بى سى) داواى له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى كرد "یه‌كبگرن" له‌پێناو پشتیوانیكردنى رێككه‌وتنى بریكست.

دوپاتیشیكرده‌وه‌: "ئه‌نجامێكى باشتر" له‌و رێككه‌وتنه‌ له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه‌. هه‌روه‌ك جارێكى تر پابه‌ندى خۆى به‌ ده‌رچوونى بریتانیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ 31ى ئه‌م مانگه‌ دوپاتكرده‌وه‌.

داڕشته‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌لایه‌ن پارتى دیموكرات،ى گه‌وره‌ پارتى ئێرله‌نداى باكور و هاوپه‌یمانى پێشووى حكومه‌تى پارێزگاران و سه‌رجه‌م پارته‌ به‌رهه‌ڵسكاره‌كانى تره‌وه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌ و جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ى دژ به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ى جۆنسۆن ده‌نگ ده‌ده‌ن.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure