بارانبارین ده‌ستپێده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 19/10/2019‌ :: 1059‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ده‌زگاى كه‌شناسى راپۆرتێك له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت: بارانبارین ده‌ستپێده‌كات.


به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى ده‌ستى گشتى كه‌شوهه‌وا و بومه‌له‌رزه‌زانى عێراق: (له‌مڕۆ شه‌ممه‌وه‌ 19ى تشرینى یه‌كه‌م) كه‌شوهه‌واى عێراق كاریگه‌ر ده‌بێت به‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كى نزمى ده‌ریاى سوور و پاشان بارسته‌ هه‌واى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌وه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌شوهه‌واى عێراق دروستده‌كات.

رونیشیكرده‌وه‌: به‌و هۆیه‌وه‌ پێشبینى ده‌كرێت رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ له‌ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و باكور و ناوه‌ڕاستى عێراق ئاسمان هه‌ور بێت له‌گه‌ڵ بارینى باران، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى هه‌وره‌ بروسكه‌ له‌ كاته‌كانى شه‌ودا.

ده‌رباره‌ى ناوچه‌كانى باشورى عێراقیش ئاماژه‌یداوه‌: ئاسمان ساماڵ ده‌بێت دواتریش ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى بارانێكى كه‌م له‌ شه‌ودا.

پێشتریش ماڵپەری (Weather) بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 23ی تشرینی یەکەمی 2019 بارانبارین لە پارێزگاکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.

لە پێشبینی ماڵپەرەکەدا هاتووە لە رۆژی چوارشەممەوە بارانبارین لە هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی دووشەممە 28ی تشرینی یەکەم دەخایەنێت، بەڵام کاریگەری بارانبارینەکە زیاتر لە رۆژی هەینییەوە دەبێت.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure