هەلیکۆپتەرێکی تورکیا خرایە خوارەوە

هەواڵ / کوردستان :: 19/10/2019‌ :: 724‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هەلیکۆپتەرێکی تورکیایان لە رۆژئاوای کوردستان خستە خوارەوە.


سەرچاوەیەک لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) پێکهێنەری سەرەکی هەسەدە (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) بە دواڕۆژی راگه‌یاند: هێزەکانی هەسەدە لە درێژەی بەرگریکردن و وەستانەوە بەرامبەر سوپای تورکیا، دوێنێ هەلیکۆپتەرێکیان لە عەین عیسا خستە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشدا: تورکیا بەردەوامە لە هێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و هاوڵاتیانی مەدەنی لە عەین عیسا و سەرێکانی بەتۆپ و فڕۆکە بۆردومانکردووە.

ئەو سەرچاوەیە ڕونیشکردەوە: سوپای تورکیا پابەندی راگرتنی شەڕ نیە و بەردەوامە لە شەڕکردن، ئێمەش بەهەموو توانا و هێزمانەوە وەڵامیان دەدەینەوە.

لاى خۆیه‌وه‌ ئاژانسى فراتنیوز هه‌واڵى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: فڕۆكه‌كه‌ ناوچه‌یه‌كى مه‌ده‌نى له‌ باكورى عه‌ین عیسا بۆردومان ده‌كرد.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure