هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ پێكهێنانى ناوچه‌ى ئارامدا به‌شدارنابن

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 256‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ

وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ پێكهێنانى ناوچه‌ى ئارام له‌ سنورى باكورى سوریا به‌شدارنابێت.


مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا (دوێنێ هه‌ینى 18ى تشرینى یه‌كه‌م) له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان درێژه‌ به‌ كشانه‌وه‌ى به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو ده‌دات له‌ باكورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا.

وتیشى: "هێزى زه‌مینى ئه‌مریكا به‌شدارنابێت له‌ سه‌پاندنى ناوچه‌ى ئارام، به‌ڵام له‌ په‌یوه‌ندیدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ توركیا و هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات".

ئه‌وه‌شى وت: به‌ هاوتا توركییه‌كه‌ى وتووه‌ كه‌ پێویسته‌ توركیا پابه‌ندبێت به‌ رێككه‌وتنى سوریا.

پێشتریش گه‌وره‌ به‌رپرسێكى پنتاگۆن رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ چاودێریكردنى ناوچه‌كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ئاسایشى ئه‌و به‌ندینخانانه‌ى ده‌ستگیركراوانى داعش-ى تیایه‌.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure