وڵاتانی جیهان هۆشداری دەدەن لە گەشتكردن بۆ لوبنان

هەواڵ / جیهان :: 18/10/2019‌ :: 645‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

خۆپیشاندانەكانی لوبنان بەردەوامییان هەیە و خۆپیشاندەران دەستیان داوەتە دزی كردن و دەستدرێژی بۆ سەر موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت و هێزە ئەمنیەكانیش داوای دووركەوتنەوە لەو كارانە دەكەن.

هێزە ئەمنیەكان بەگازی فرمێسكڕێژ هەوڵی بڵاوەپێكردنی نارازییەكان دەدەن و خۆپیشاندەرانیش هەوڵدەدەن بچنە ناو گۆڕەپان ریاز سڵح. 

راو و رووت و دزی و تاڵانی ئۆتۆمبێل و ماركێت و بازاڕەكان بەیروتی پایتەختی لوبنانی گرتۆتەوە و پۆلیسیش داو دەكات ئەو هەڵمەتانە رابگیرێت.

هاوكات وڵاتانی جیهانیش هۆشداری دەدەنە هاوڵاتیانی خۆیان لە گەشتكردن بۆ لوبنان.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure