بە ژمارە: قوربانیانی هێرشەكانی توركیا بۆسەر باكوری سوریا

هەواڵ / کوردستان :: 18/10/2019‌ :: 203‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


هێرشەكانی توركیا و میلیشیا سورییەكان كە ماوەی 9 رۆژە لە دژی چەكدارە كوردەكان لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە قەیرانێكی نوێی مرۆیی دروست كردووە لەو وڵاتەی ماوەی 8 ساڵە بەدەست كێشەوە دەناڵێنێت.


ژمارەی قوربانیەكانی هێرشەكان

 
راپۆرتەكانی نەتەوەیەكگرتوەكانی ئەمریكا ئاشكرای دەكەن سێ ملیۆن كەس دانیشتوی باكوری رۆژهەڵاتی سوریان هەندێك لەو ناوچانە دەكەونە ژێر كۆنترۆڵی  ئیدارەی سەربەخۆی كوردان.
بە پێی پێگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ  72 هاوڵاتی مەدەنی لەو هێرشانە كوژراون.
20 مەدەنی لە سنوورەكانی توركیا بەهۆی قازیفەی چەكدارە كوردەكان كوژراون.
بەپێی راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتوەكان ملێۆنێك و 800 هەزار كەس لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا پێویستیان بە هاوكاریە.
پێگەی سوری دەڵێت 300 هەزار كەس ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە و ئاوارەی ناوچەكانی تر بوون.
83 هەزار پەنابەر لەكەمپەكان هاوكاریان وەرگرتووە.
40 خوێندنگە لەو وڵاتە بونەتە جێی حەواندنەوەی ئاوەرەكان لە حەسەكە.
هەزار هاوڵاتی مەدەنی چونەتە شارەكانی  هەرێمی كوردستان.
نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاندووە 400  هەزار كەس لە شاری حەسەكە بەدەست كەمی ئاوی خواردنەوەوە دەناڵێنن  كە لە شەڕەكەدا وێستگەی سەرەكی ئەو شارە بۆردومان كراووە.
68 هەزار پەنابەر لە كەمپی هۆل نیشتەجێكراون و لەنێوانیاندا بە سەدان خێزانی داعش هەیە كە هەندێكیان بیانین.
32 رێكخراوی نێودەوڵەتی و ناحكومی چالاكیەكانی راگرتووە و فەرمانبەرەكانی كشاندووەتەوە.
سێ ملیۆن و 600 پەنابەری سوری لە دەسپێكی شەڕەكانی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2011 چونەتە توركیا كە لە ئێستادا رەجەب تەیب ئەردۆغان دەیەوێت لەسەر سنور لە ناوچەیەكدا جێگیریان بكات كە هێزەكانی سوریایی دیموكرات سەرپەرشتی دەكەن.

پ: ک. س
  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure